چاویارنیوز _ لیوا سەباح نوعمان وتەبێژی سەربازیی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت: هەولێر و بەغدا لەگفتوگۆکانیان بۆ دیاریکردنی ئەرکە هاوبەشەکانی دوای ٣٠ی ئەیلول کە دوا وادەیە بۆ کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لە عێراق، بەردەوامن.
وتیشی، لە کۆبوونەوەیەکی باڵای ئەمنیدا بە بەشداریی فەرماندەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق، رێککەوتنێکی نوێ کراوە بۆ رادەستکردنەوەی راستەوخۆی داواکراوان بە ناوەندی هەماهەنگیی هاوبەش بەبێ رۆتینات.
هەرێم و ناوەند رێککەوتنێکی نوێیان ئیمزاکرد
راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئاماژە بەوە دەکات، دوای کشانەوەی تەواوەتیی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە کۆتایی ئەم مانگەدا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. لە ئێستاشدا گفتوگۆی ئاستباڵا لەگەڵ گروپە چەکدارەکان بەردەوامە بۆ سەرخستنی ئەو پلانە
No Comment! Be the first one.