سینەماکارانی جیهان بایکۆتکردنی ڕژێمی ئیسرائیلیان ڕاگەیاند
زیاتر لە 1200 چالاکی بواری سینەما و تەلەفزیۆن بەڵێنیان داوە هاوکاریی ئەو دامەزراوە و کۆمپانیا ئیسرائیلییانە نەکەن کە دەستیان هەیە لە تاوانەکانی جینۆساید و پاکتاوی نەتەوەیی دژی گەلی فەلەستین
سەرکەفتنی تازەلاوێکی ئێرانی لە پێشبڕکێیەکانی نیگارکێشی ژاپۆندا
سی و دووهەمین پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی نیگارکێشی منداڵانی کۆمەڵەی هیکاری ژاپۆن لە ساڵی ٢٠٢٥ بە تەوەری "کەسایەتی، سۆز و هەست، بیر و باوەڕ" بەڕێوەچوو، و براوەی خەڵاتەکان لە ١١ هەزار و ٤٧٩ بەشدار کە لە ٦٨ وڵاتی جیهانەوە وەرگیراون، ڕاگەیەندرا.
“ڕۆژی لەدایکبوون” گەیشتە فیستیڤاڵی مافەکانی مرۆڤی بەڕازیل
فیلمی "ڕۆژی لەدایکبوون" لە نووسین و دەرهێنانی ڕاحێلە کەرەمی و بەرهەمهێنانی حجەت بابایی بەشداری سی و سێیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ژینگە و مافەکانی مرۆڤ لە بەرازیل(ECOCINE) دەکات
فیلمی “باشۆ، نامۆی بچووک” خەڵاتی باشترین فیلمی بەشی کلاسیکی ڤێنیزی بەدەستهێنا
فیلمی “باشۆ، نامۆی بچووک”ی بەهرام بەیزایی لە ساڵی ١٩٨٦ لەلایەن ستۆدیۆی ڕۆشانا بە پاڵپشتی سەنتەری گەشەپێدانی هزری منداڵان و هەرزەکاران نۆژەنکرایەوە و لە فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیز لەلایەن کۆمپانیای “mk2 Films”ی فەرەنسی پێشکەشکرا و خەڵاتی باشترین فیلمی بردەوە
ئامادەبوونی ئێران لە پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی یەریڤانی ٢٠٢٥
پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی یەریڤان لە ٤ تا ٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ لە گۆڕەپانی کۆماری یەریڤان بەڕێوە دەچێت. ئەم بۆنە کولتوورییە بە بەشداریی بڵاوکەرەوە و چالاکانی پیشەسازی چاپ و بڵاوکردنەوە لە وڵاتانی ئەرمینیا، ئێران، وڵاتی قەفقاز و ژمارەیەک لە بڵاوکەرەوەی ئەوروپی، سەکۆیەکی بەنرخ بۆ ئاڵوگۆڕی فەرهەنگی و ئەدەبی لە نێوان گەلاندا دەڕەخسێنێت.
“کیم نۆڤاک” لە فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیزدا خەڵاتی فەخری شێری زێڕینی پێبەخشرا
فێستیڤاڵی فیلمی ڤێنیزیای ئەمساڵ یەکێک لە لەبیرنەکراوترین ساتەکانی لەگەڵ بوو، کیم نۆڤاک، ئەستێرەی ئەفسانەیی فیلمی "سەرگێژە" لە دەرهێنەری "ئەلفرێد هیچکاک"، دوای دەیان ساڵ دوورکەوتنەوە لە چاوی خەڵک خەڵاتی شێری زێڕینی فەخری لە "گیلێرمۆ دێل تۆرۆ" وەرگرت.