چاویارنیوز_ لەژێر پەستانی وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراقدا، ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم خێراتر کارەکانی لیستی مووچە تێدەپەڕێنێت، ئەوەش بۆئەوەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مووچەخۆرانی هەموو عێراقدا، مووچەکانیان وەربگرن، بەمەش دابەشکردنی مووچەش دەبێتە 30 رۆژ جارێک و رەنگە ئەوەش لە سوودی مووچەخۆران بێت.
میدیای عێراقیش بڵاویکردەوە، عەلی زەیدی سەرۆک وەزیران لەو چوارچێوەیەدا بڕیاریداوە، لەمەودوا لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت و هەوڵبدات ئەو کێشەیە چارەسەر بکات کە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروست دەکرا،
رۆژنامەکە لێدوانی وەزیرە نوێیەیەکی دارایی عێراق بڵاوکردۆتەوە کە دەڵێت: چیتر مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە کاتی خۆیدا دەنێرێت و چاوەڕێی 120 ملیار دینارەکە ناکات بەڵکو دەیکات بە مەقاسە و لە پارەی مووچە دەیبڕێت، ئەمەش پەستانە بۆ سەر حکومەتی هەرێم و رەنگە فریانەکەوێت مانگانە ئەو بڕە پارەیە بدات بە بەغداد.
زەیدی پەستانی زیاتر دەخاتەسەر حکومەتی هەرێم
بەگوێرەی زانیارییەکان، دابەشکردنی موچە وەک جاران نامێنێت و حکومەتی هەرێم ئاگادارکراوەتەوە لیستی مووچە دوانەخات
No Comment! Be the first one.