چاویارنیوز _ دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی هەرێم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و باس لەوە دەکات، داهاتی هەرێم نزیکەی لە 70٪ کەمبووەتەوە، بەڵام هەریەکە لە عەلی حەمەساڵح بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست و عومەر گوڵپی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایانگەیاندووە، ئەو ئامارەی وەزارەتی دارایی هەرێم راست نییە.
کاتێک وەزارەتی دارایی لەبارەی داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوورییەکانەوە رایگەیاند: «هیچ کاتێک وەزیری دارایی نەیوتووە داهاتی مانگانە 400 ملیار دینارە و عەلی حەمە ساڵح بە نەزانی لێکدانەوەی نادروستی بۆ داتاکان کردووە»، لای خۆیەوە عەلی حەمە ساڵح وەڵامی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی دەداتەوە و دەڵێت: ئەگەر دەڵێن وا نییە، وەرن ڕووبەڕوو لە هەر میدیایەک دەتانەوێت گفتوگۆ بکەین.
عەلی حەمەساڵح داوای دیدار لە وەزارەتی دارایی دەکات
کەس بڕوا بە وەزارەتی دارایی هەرێم ناکات کە داهاتی ناوخۆی کەمیکردبێت بەو شێوەیەی کە وەزیری داراییەکەی باسی دەکات
No Comment! Be the first one.