چاویارنیوز – بە بڕیاری وەزیری دارایی عیراق لەمەودوا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی عیراق دابەش دەكرێت و بڕی 120 ملیار داهاتی ناوخۆ لە پشکی هەرێم دەبڕێت.
بەپێی بەدواداچوونەكانی گەلی كوردستان، فالح ساری، وەزیری دارایی عیراق بڕیاری داوە لەمەودوا مووچەی مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی عیراق خەرج دەكات.
هەروەها هاوشێوەی مووچەی مانگی ڕابردوو، بۆ ئەم مانگە و مانگەكانی داهاتوو، وەزارەتی دارایی عیراق چاوەڕێی ناردنی 120 ملیار دینارەكەی داهاتی ناوخۆی هەرێم ناكات و خۆی ڕاستەوخۆ ئەو بڕە لەپارەی مووچەی مانگانەی هەرێم دەبڕێت.
وەزیری دارایی عیراق تەئكیدی لەوە كردووەتەوە كە بەپێی ڕێككەوتنی پێشتری نێوان حكومەتی عیراق و حكومەتی هەرێم، هەرێم پابەند كراوە بەگەڕاندنەوەی 120 ملیار دینار لەداهاتی نانەوتی بۆ خەزێنەی فیدراڵی.
لەمەودوا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی عیراق دابەش دەكرێت
هاوشێوەی مووچەی مانگی ڕابردوو، بۆ ئەم مانگە و مانگەكانی داهاتوو، وەزارەتی دارایی عیراق چاوەڕێی ناردنی 120 ملیار دینارەكەی داهاتی ناوخۆی هەرێم ناكات و خۆی ڕاستەوخۆ ئەو بڕە لەپارەی مووچەی مانگانەی هەرێم دەبڕێت.
No Comment! Be the first one.