چاویار نیوز – دڵشاد میرانی مامۆستای نارازی ڕایگەیاند،وەزیرەکەی گۆڕان دیسان چەواشەکارییەکی بڵاو کردەوەلەسەر داوای ئێمە بەڕێز مامۆستا ئەحمەدی حاجی ڕەشید ئەمڕۆ ئەو نوسینەی ئاواتی ناردووەبۆتەرجەمەی قانونی بۆ ئەوەی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بەدواداچوون بکەن و ڕاستی و ناڕاستی کیتابەکە بخرێتە ڕوو ، جا ئەگەر دەرکەوت وەزارەتی دارایی بەناوی وەزارەتی دارایی عێراقەوە قسەی بێ بنەمای کردووە ئەوە توشی لێپرسینەوەی یاسایی توند دەبنەوە.
مامۆستایەکی ناڕازی : بەدواداچون بۆهەڕەشەکەی وەزیر دەکەین
سێ ڕۆژ لەمەوبەر لەبەغداد بووین لەگەڵ کۆمەڵێک لە مامووچەخۆران بۆ پرسی هەژماری من و پلەبەرزکردنەوە، ئەندامی لیژنەی داراییمان دی و بەڕێزان م ئەحمەدی حاجی ڕەشید و د. غالب محمد لەگەڵ خودی وەزیری دارایی کۆبوونەوە و پەیامی ئێمەی مووچەخۆریان پێ گەیاند ، پاشان لەدادگای فیدراڵییش سکاڵامان تۆمار کرد هیچ جۆرە باسێکی وا لای ئەوان بوونی نەبوو ئەگەر سەیری نوسراوەکەی ئاواتی گۆڕان بکەین ئاماژەی بەهیچ نوسراوێکی عێراق نەکردووە و کۆمەڵێ قسەی بێ سەنەدی ڕیز کردووە ، بۆیە بەدڵنیاییەوە ئەمەیش بەشێکە لە بەردەوامیی فشارەکان بۆ سەپاندنی هەژمارەکە و جۆرێکە لەچەواشەکردنی خەڵک.
No Comment! Be the first one.