چاویارنیوز – کاوە محەمەد، پەرلەمانتاری پێشووی عێراق، ئاماژە بەوە دەکات کە (فالح الساری) کە بەربژێرە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری دارایی عێراق، کەسایەتییەکی توند و ڕەقە بەرامبەر بە مافە داراییەکانی هەرێمی کوردستان. ناوبراو دەڵێت: “بە حوکمی ئەوەی پێشتر پێکەوە پەرلەمانتار بووین و ئەو ئەندامی لیژنەی دارایی بووە، لە نزیکەوە دەیناسم کە دیدگایەکی توندی بەرامبەر بە هەرێم هەیە.
پەرلەمانتارێک: خۆزگە بەتەیف سامی دەخوازین
کاوە محەمەد هۆشداری دەدات کە ئەگەر سەاری ببێتە وەزیری دارایی، کێشە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا ئاڵۆزتر دەبن، بە جۆرێک کە ڕەنگە لە داهاتوودا "خۆزگە بە سەردەمی تەیف سامی بخوازین.
No Comment! Be the first one.