چاویارنیوز – عالیە نسەیف بۆ فەرهاد ئەتروشی، وتی: ئەو بڕە پارەیەی تا ئێستا لە هەرێمەوە رەوانەى بەغداد كراوە تەنها 10%ی ژمارە راستەقینەکانن،یاسای بودجە و رێککەوتنی سیاسیمان هەیە سەبارەت بە رادەست كردنی داهاتە نانەوتییەکان لە هەرێمەوە بۆ ناوەند .
عالیە نسەیف، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی ئاوەدان كردنەوە و گەشە پێدان لەبارەی بەیان نامەكەی فەرهاد ئەتروسی دەڵێت:
هەموو عێراقییەکان لە ماف و بەرپرسیارێتی یەکسانن، بۆیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاو شێوەی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی ناوەندی و پارێزگاکان، هێڵی سوورە بۆ هەموو ئەوانەی بەشدارن لە پڕۆسەی سیاسی، لە یاسا دانانەوە تا بەرپرسانی جێبەجێ کردن.
بەڵام لە ئێستادا روبەڕوی قەیرانێکی دارایی بووینەتەوە کە لە ساڵی 1921ەوە لە عێراقدا وێنەی نەبووە،هەناردە کردنی نەوت کە تاکە سەرچاوەی داهاتمانە،زیاتر لە شەش مانگە هەناردە نەكراوە،
ئەمەش پێویستی بە هاوكاری و تەواوكاری دارایی هەیە.
عالیە نسەیف،لە سەكۆی “ئێكس” نوسیویەتی:ئەمڕۆ یاسای بودجەمان هەیە و رێککەوتنی سیاسیمان هەیە سەبارەت بە رادەست کردنی داهاتە نا نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ حکومەتی ناوەند،بەڵام ئەو بڕە پارەیەی تا ئێستا رەوانە كراوە تەنها 10%ی ژمارە راستەقینەکانن.
ئەو بڕەپارەیەی تا ئێستا لە هەرێمەوە رەوانەى بەغداد كراوە تەنها 10%ی ژمارە راستەقینەکانن
هەموو عێراقییەکان لە ماف و بەرپرسیارێتی یەکسانن، بۆیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاو شێوەی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی ناوەندی و پارێزگاکان، هێڵی سوورە بۆ هەموو ئەوانەی بەشدارن لە پڕۆسەی سیاسی، لە یاسا دانانەوە تا بەرپرسانی جێبەجێ کردن.
No Comment! Be the first one.