چاویارنیوز ـ عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە فەرمی پشتی لە پێشنیازەکەی هەرێمی کوردستان کرد بۆ دابین کردنی وزەی ناوخۆیی و ڕوی لەئەنکەرە کرد، بەغدا لەبری کڕینی کارەبا لە هەولێر، بڕیاریدا نەک تەنها گرێبەستی کارەبای تورکیا درێژ بکاتەوە، بەڵکو هەوڵ بۆ واژۆ کردنی ڕێککەوتنێکی درێژ خایەن لەگەڵ تورکیا بدات،ئەمەش وەک ئاماژەیەکی ڕوون بۆ پەراوێز خستنی هەوڵەکانی مەسرور بارزانی لە بواری ئاسایشی وزەدا دەبینرێت.
لە وەرچەرخانێکی سیاسیی و ئابوریی نوێدا، حکومەتی عێراق بڕیاریدا بۆ دابین کردنی وزەی هاوین، متمانە بە گرێبەستە دەرەکییەکان ببەخشێت و بژاردەی کڕینی کارەبا لە هەرێمی کوردستان پشت گوێ بخات،ئەمەش سەرەڕای ئەو پێشنیازانەی لە سەردانەكهى چهند ڕۆژى ڕابردووى مهسرور بارزانی بۆ بەغدا خرابوونە ڕو،ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی دوێنێ دوو شهممه بەسەرۆکایەتی عەلی زەیدی،بڕیاریدا گرێبەستی کڕینی کارەبا لە تورکیا بۆ ماوەی چوار مانگی دیكه درێژ بکاتەوە و وەزارەتی نەوتیشی ڕاسپارد بۆ دەست پێکردنی گفتوگۆ تاوەکو بگەنە ڕێککەوتنێکی درێژ خایەن لەگەڵ ئەنکەرە،ئەم بڕیارە لە کاتێک دایە،پێشتر مەسرور بارزانی لەسەردانەکەیدا بۆ بەغدا کە پێشنیازی کردبوو عێراق لە بری وڵاتانی دراوسێ،کارەبا لەهەرێمی کوردستان بکڕێت،بەڵام پێ دهچێت زەیدی ئەو پێشنیازەی فەرامۆش کرد بێت.
سهرچاوه ئاگادارهكان باس لهوه دهكهن،ستراتیژیی نوێی بەغدا بۆ کارەبای هاوین بەم شێوەیە دەبێت،گرێبەستی هێڵی تورکیا بۆ چوار مانگی دیكه جێگیر کراوه بۆ تێپەڕاندنی گەرمای هاوین، وەزارەتی نەوت ڕاسپێردراوە بۆ گفتوگۆ لەسەر نرخو بڕی کارەبا تا وەکو ڕێککەوتنێکی چەند ساڵە لەگەڵ تورکیا واژۆ بکەن،ههروهها بۆ کەم کردنەوەی تووڕەیی جەماوەر،نرخی گازی موەلیدە ئەهلییەکان بۆ 200 دینار بۆ ههر لیترێك کەم دهكرێتهوه،
چاودێرانی سیاسیی پێیان وایە،فەرامۆش کردنی پێشنیازەکەی هەرێمی کوردستان لەلایەن زەیدییەوە،ئاماژەیەکی ڕونە بۆ ئەوەی بەغدا هێشتا نایەوێت کلیلەکانی وزە بداتە دەست هەولێر،ڕوو کردنە تورکیاو هەوڵدان بۆ ڕێککەوتنی درێژ خایەن لەگەڵ ئەنکەرە، نیشانەی ئەوەیە کە حکومەتی فیدراڵ هاوبەشە دەرەکییەکانی بە جێگیرتر دەبینێت لەهەرێمی کوردستان،ئەمەش گورزێکی توندە لە هەوڵەکانی مەسرور بارزانی بۆ ئەوەی هەرێم بکاتە مەکۆی دابین کردنی وزە بۆ هەموو عێراق.
ههروهك پێیان وایە،ئەم هەنگاوەی زەیدی نیشانەی ئەوەیە کە بەغدا هێشتا متمانەی تەواوی بە ئاسایشی وزەی ناوخۆیی هەرێم نییە یان کێشە دارایی و سیاسییەکان ڕێگرن لەوەی کارەبای کوردستان ببێتە جێگرەوەی کارەبای دەرەکیی،بە ڕوو کردنە تورکیاش بەغدا دەیەوێت سەرچاوەی کارەباکەی لە دەرەوەی ململانێ نێوخۆییەکان بپارێزێت،ئەمەش گورزێکی توندە لە هەوڵەکانی هەرێم بۆ بوون به سهرچاوهى ڕووناكى لەناوچەکەدا،
وهكو چاودێران جهخت دهكهنهوه،بەغدا تورکیای هەڵبژارد؛ئەم هەنگاوەش دەرگای گفتوگۆیەکی نوێ و ڕەنگە ئاڵۆزتر لە نێوان هەولێر و بەغدا دەربارەی داهاتووی ئاسایشی وزە و سەروەریی ئابووریی بکاتەوە.
No Comment! Be the first one.