چاویارنیوز _ سکاڵا لەسەر ئاوات شێخ جەناب تۆماردەکرێت، لەبەرامبەر ئەو باجەی کە وەرگیراوە لەو کارگانەی کە تازە دامەزراون، ئەمەش لەکاتێکدایە بەپێی یاسا ئەو کارگانە دەتوانن بۆ ماوەی 10 ساڵ هیچ باجێک نەدەن.
لەبەرامبەر ئەو کارە نایاساییەدا، نوێنەری خاوەنی ئەو کارگەکانە لە ژووری بازرگانی سلێمانی سکاڵای یاسایی لەسەر ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم تۆمارکردووە و ئارام بابان ئەندامی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیش دەڵێت: سێشەممەی هەفتەی رابردوو لە دادگای کارگێڕیی سکاڵای یاسایی لەسەر ئاوات شێخ جەناب تۆمارکراوە، چونکە وەرگرتنی زیاتر لە 5 ملیار دینار باجی لە کارگەکانی هەولێر و سلێمانی و ناوچەکانی دیکەی هەرێم، کارێکی نایاساییە.
سکاڵای یاسایی لەسەر وەزیری دارایی تۆمارکرا
لەبەرامبەر وەرگرتنی باج لەو کارگانەی تازە دامەزراون، سکاڵا لەسەر وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم تۆمارکراوە.
No Comment! Be the first one.