چاویار نیوز – غالب محمد ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند،لە ئێستادا ئەو بارە تەماتەیەی کە لە بازگەکانی قەزای خانەقینەوە دەیانەوێت داخڵی قەزای کەلار ببن، یەک بار کە 25 تۆن تەماتەی پێ بێت، داوای 1000 هەزار دۆلار دەکرێت، ئەوانیش بۆ ئەوەی ئەو سەرانەیە نەدەن دەگەڕێنەوە و دەیبەن بۆ پارێزگاکانی تری عێراق و داخڵی هەرێم نابێت.
پەرلەمانتارێک دەپرسێت نرخی تەماتە بۆ گرانبووە،بازگەکانی داوای پارە دەکەن
لەئێستادا کەنرخی تەماتە لەبازاڕەکاندا ڕوولە زیادبوونە بۆهەر کیلۆیەک نرخەکەی گەیشتووەتە(2500) دیناری عێراقی، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە (بازگەکان) رێگری دەکەن لە هاتنە ناوەوەی و داوای پارە دەکەن .
No Comment! Be the first one.