هەناردەی نەوتی عێراقی بۆ ئەمریکا زیادیکردووە
بەپێی دواین داتا و زانیاری کە کۆمپانیای سۆمۆ لەسەر ههناردهی نهوتی عێراق بۆ ئهمریكا بڵاویکردۆتەوە، هەناردەکردن زیادیکردووە بۆ نزیكهی 435 ههزار بهرمیل له ڕۆژێكدا.
دوو مووچەی هەرێم دەفەوتێت
بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق پێیوایە، مووچەی مانگی 10 لەلایەن دارایی عێراقەوە خەرجدەکرێت، بەڵام مانگەکانیتر، خەرج ناکات.
تەنها 10 ڕۆژ ماوە بۆ ناردنی مووچەی هەرێم لە بەغداوە
بەپێی ساڵی دارایی عێراق، 25ی 12 تەواوی خەرجییەکانی عێراق ڕادەگیرێت و پێویستە پێش 25 مانگ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم یەکلایی بکرێتەوە.
گوژمەیەکیتر لە پارەی گەنمی جووتیاران خەرجدەکرێت
حکومەتی عێراق بەشێکی دیکەی لە پارەی گەنمی جووتیارانی بۆ هەرێمی کوردستان ناردو بڕیاریشە لەم هەفتەیەدا دابەش بکرێت.
لەکۆتایی ساڵدا نرخی دۆلار بەرزدەبێتەوە
شارەزایەکی دارایی و بانک ڕایدەگەیەنێت: هەمیشە لە کۆتایی ساڵدا نرخی دۆلار بەرزبووەتەوەو دوای سەری ساڵ باشتر بووە.
هەرێم 120 ملیاری داهاتی ناوخۆی ئامادەکردووە
سەرچاوەیەک لە دارایی هەرێم دەڵێت: ئێمە داهاتی ناوخۆمان ئامادەکردووە و لەچاوەڕوانی وەزارەتی دارایی عێراقداین، بڕیاربدات لەبارەی ناردنی مووچەوە.