تا دوو هەفتەی دیکە بەنزین هەرزان نابێتەوە
میدیای نزیک لەسەرۆکی حکومەت دەڵێت دوای هەفتەک بۆ دوو هەفتەی دیکە، ئینجا ئەگەری دابەزینی نرخی بەنزین هاوشێوەی پێشوو هەیە، هۆکارەکەشیان بۆ بونی داواکاری لەسەر بەنزین لە بەغدا گەڕاندەوە.
وەزارەتی دارایی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
وەزارەتی دارایی چەند زانیارییەكی تایبەت بە مووچەخۆرانی بڵاوكردەوە و دەڵێت: 87 هەزار مووچەخۆر لە حکومەتی هەرێم مووچە وەردەگرن
وەزارەتی کارەبا:
لە سلێمانی ئەگەری کوژانەوەی کارەبا هەیە
لەماوەی ئەم چەند کاتژمێرە دەکرێت بەشێک لە هاوڵاتییان دووچاری پچڕانی کاتی کارەبا ببنەوە.
هەرێم بە چ بیانویەک بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی جێ بەجێناکات؟
لایەنێک نییە لەعێراقدا، هەرێم مەجبوربکات بۆ تەوتین کردن.
مامۆستایەکی ناڕازی : بەدواداچون بۆهەڕەشەکەی وەزیر دەکەین
سێ ڕۆژ لەمەوبەر لەبەغداد بووین لەگەڵ کۆمەڵێک لە مامووچەخۆران بۆ پرسی هەژماری من و پلەبەرزکردنەوە، ئەندامی لیژنەی داراییمان دی و بەڕێزان م ئەحمەدی حاجی ڕەشید و د. غالب محمد لەگەڵ خودی وەزیری دارایی کۆبوونەوە و پەیامی ئێمەی مووچەخۆریان پێ گەیاند ، پاشان لەدادگای فیدراڵییش سکاڵامان تۆمار کرد هیچ جۆرە باسێکی وا لای ئەوان بوونی نەبوو ئەگەر سەیری نوسراوەکەی ئاواتی گۆڕان بکەین ئاماژەی بەهیچ نوسراوێکی عێراق نەکردووە و کۆمەڵێ قسەی بێ سەنەدی ڕیز کردووە ، بۆیە بەدڵنیاییەوە ئەمەیش بەشێکە لە بەردەوامیی فشارەکان بۆ سەپاندنی هەژمارەکە و جۆرێکە لەچەواشەکردنی خەڵک.