چاویارنیوز _ دوای ئەوەی کە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار وەک رێگەچارەیەک بۆ کورتهێنانی بودجە، لەئێستادا ئەو بڕیارە بازاڕی عێراقی و کوردستانی شێواندووە و نرخی شمەک تادێت بەرزتر دەبێتەوە و شڵەژانی ناوخۆیی لێکەوتووەتەوە.
بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، بەیانی ئەمڕۆ لەبازاڕەکانی عێراقدا نرخی تەواوی شتومەک بەرزبووەتەوە و هاووڵاتیان گلەییان لە دۆخەکە هەیە.
میدیا عێراقییەکانیش باس لەوە دەکەن، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بۆ ئەم ئاستەی ئێستا، وەک ئەوە وایە ١٣% لە مووچەی فەرمانبەرانی عێراق و هەرێمی کوردستان بڕابێت.
بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار هاووڵاتیان توڕە و بێزار دەکات
بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و پەسەندکردنی لەلایەن سەرۆکایەتیی وەزیرانەوە، دۆخی بازاڕی عێراق و هەرێمی کوردستانی تێکداوە.
No Comment! Be the first one.