هەردی سەڵاح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، لە وتارێکدا رەخنەی توند لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دەگرێت و ئاماژە بەوە دەکات، ٣٤ ساڵە هەرێم بێ دەستوورە، پەرلەمان بە میزاج بەڕێوە دەچێت و یاسای بودجە و نەبوونی شەفافییەت لە داهاتدا کێشەی گەورەن.
دەڵێت: لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا نەوت فرۆشراوە و ٤٠ ملیار قەرز کەڵەکە بووە، ٦٢ مووچە خوراوە و سەدان هەزار هێزی چەکدار هەن کە نیوەیان بندیوارن.
هەردی سەڵاح، رەخنە لەوە دەگرێت کە بەرپرسانی باڵا و خێزانەکانیان سەدان و دەیان ملیار دۆلاریان لە دەرەوەی وڵات بە داهاتی گشتی بە تاڵان بردووە و لە کۆتاییدا پرسیار دەکات: «ئەگەر مەترسییەک لەسەر هەرێم هەبێت، کێ مەترسییە، خۆمان یان ئەوان؟»
بەرپرسەکانی هەرێم پارەیەکی زۆریان بردۆتە دەرەوە
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان باس لەوە دەکات، ئەگەر مەترسییەک لەسەر هەرێم هەبێت، ئەوا ئەو مەترسییە بەرپرسانی هەرێمە.
No Comment! Be the first one.