چاویارنیوز _ دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق لەسەرداوای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیاری کوژاندنەوەی تۆڕی کۆڕەک تیلیکۆمییان بۆ 01.11.2026 درێژکردووەتەوە، ئەمەش بۆ ئەوەی خەڵک کاتی زیاتری هەبێت بۆ گۆڕینی ژمارەکانیان لە هەژمارە دیجیتاڵییەکان.
دەستەکە داوا دەکات خەڵک بۆ وەرگرتنی کۆد ژمارەی ئاسیاسێڵ، زەین یان ئیمەیڵ بەکاربهێنن، بەڵام هۆشداریش دەدات کە بە هیچ شێوەیەک سیمکارتەکانی کۆڕەک فڕێ نەدەن.
No Comment! Be the first one.