چاویار نیوز – ئەوە گورزێکی کوشندەیەبۆدەروازەی فیشخابوور-سێمێلکاکە بە وتەی شارەزایان لەوێدا هێزێکی گەوری بازرگانیی کۆنترۆڵی دەروازەکەی کردبوو.
کردنەوەی دەروازەی “ڕەبیعە” گورزێکی ڕاستەوخۆیە بۆ تۆڕەکانی قاچاخچێتی و ئەو بەرژەوەندییانەی لەو دەروازەیەدا هەیە، کە ساڵانێکە دەستیان بەسەر دەروازەی “فیشخابوور/ سێمێلکا”دا گرتووە و ملیۆنان دۆلاریان لە بازرگانیی نەوت و کاڵاکان بەبێ چاودێریی حکومەتی ناوەندیی بەدەست هێناوە.
ئامانجی ئەم گۆڕانکارییە بەوتەی بەرپرسانی عێراق گەڕاندنەوەی سەروەریی دەوڵەتە بۆ سەر سنوورەکان و دابینکردنی داهاتێکی زیاترە بۆ گەنجینەی دەوڵەت، هاوکات لەگەڵ شکاندنی قۆرخ کاریی بازاڕە دەرەکییەکان و بوژاندنەوەی جووڵەی ئابووریی لە نەینەوا وەک ناوەندێکی بازرگانی و ستراتیژیی.
No Comment! Be the first one.