چاویارنیوز _ عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت: سندوقێکمان بۆ «نەوەکان» دروستکردووە و 1.5 تریلیۆن دینارمان تێکردووە، ئەوەش ئەو پارەیەیە کە لە گەندەڵکاران وەردەگیرانەوە، خراونەتە سەر هەژماری سندوقەکە و هی نەوەکانە.
دانانی ئەم سندوقە دوای ئەوە دێت کە عەلی زەیدی لە رێگەی پرۆژەی دژە گەندەڵییەوە ژمارەیەکی زۆر پارەی لە چەند بەرپرسێکی عێراقی وەرگرتەوە کە بە گەندەڵی تێوەگلابوون.
عێراق سندوقێک بۆ نەوەکانی داهاتوو دروستکردووە
سەرۆکی حکومەتی عێراق رایگەیاند، لە ئێستادا لەو پارەیەی لە گەندەڵی وەرگیراوەتەوە، سندوقێکمان دروستکردووە بۆ نەوەکانمان.
No Comment! Be the first one.