چاویارنیوز _ ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: لە رەشنووسی بنەڕەتیی بودجەی 2027ی عێراقدا، باسی دامەزراندنی گرێبەستەکان نەکراوە، بەڵام وەزیری دارایی عێراق بە زارەکی لەلای ئەندامانی حزبەکەی رایگەیاندووە، 100 هەزار کەس لە عێراق دادەمەزرێندرێن. 50 هەزار کەسیان بۆ بواری سەربازی و 50 هەزارەکەی دیکەش مەدەنی دەبن.
وتیشی، وەزیری دارایی عێراق باسی لەوەشکردووە، لەناو ئەو 50 هەزار کەسە مەدەنییەی کە دادەمەزرێن، سێ یەکەمەکان، گرێبەستەکان و دەرچوانی بەشە پزیشکییەکانی تێدا دەبێت.
بودجەی عێراق باسی دامەزراندنی گرێبەستەکان ناکات
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەبودجەی 2027دا، باسی دامەزراندنی گرێبەستەکانی تێدا نییە.
No Comment! Be the first one.