چاویارنیوز _ عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت: بەغداد یەکخستنی پێشمەرگە و کشانەوەی هێزەکانی تورکیا و پەکەکە وەک بەشێک لە سەروەریی عێراق دەناسێنێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق باس لەوە دەکات، رێککەوتن کراوە بۆ کشانەوەی هێزەکانی تورکیا و چەکدارانی پەکەکە لەسەر خاکی عێراق.
وتیشی، یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە، یەکڕیزیی بڕیاری ئەمنی و سەربازیی بەهێز دەکات.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی خشتەیەکی کاتی، چەکی گروپەکان کۆنتڕۆڵ دەکرێت و لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا جێگیر دەکرێن
No Comment! Be the first one.