چاویارنیوز _ فەرمانگەی میدیای سەر بە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەندامانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان باسیان لەوەکردووە کە ساڵی 2027 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەڕێوەبچێت.
لەو بارەیشەوە، لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەسەرۆکایەتیی عودەی عەواد لەگەڵ ئەندامانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کۆبووەتەوە و چەند پرسێکی تایبەت بە پێداویستییە دارایی و هونەرییەکانی کۆمیسیۆنەکەیان تاوتوێکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا تاوتوێی بودجەی تایبەت بە کۆمسیۆنەکەیان لە بودجەی گشتیی تاوتوێ کردووە.
بەپێی زانیارییەکان، لەکۆبونەوەکەدا هەموارکردنەوەی یاسای کۆمیسیۆن و چۆنێتیی پشتبەستن بە کارتی نیشتیمانیان لەدەنگدان تاوتوێ کردووە.
کاتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دیاریکرا
بەپێی پلانەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، لە ساڵی 2027دا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەڕێوەدەچێت.
No Comment! Be the first one.