چاویار – ئیمارات ڕایگەیاند: هێرشە درۆنییەکەی سەر وێستگەی ئەتۆمی “براکە” لە خاکی عێراقەوە بووە.
وەزارەتی بەرگری ئیمارات ڕایگەیاند، ئەنجامی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونە تەکنیکییەکانیان سەلماندوویەتی کە ئەو ٣ درۆنەی هێرشیان کردە سەر دەوروبەری وێستگەی وزەی ئەتۆمی “براکە”، لە خاکی عێراقەوە ڕەوانە کرابوون.
ئیمارات ڕاشیگەیاندووە؛ سیستمی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکە لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا ٦ درۆنی دیکەی تێکشکاندووە کە ناوچە مەدەنییەکانیان کردبووە ئامانج.
وەزارەتی بەرگری ئیمارات جەختی کردەوە؛ هێزە چەکدارەکانیان لە ئامادەیی تەواودان و وڵاتەکەی مافی یاسایی و نێودەوڵەتی خۆی دەپارێزێت بۆ گرتنەبەری هەر ڕێکارێک کە پێویست بێت بۆ پاراستنی سەروەری و ئاسایشی نیشتمانی.
ئیمارات هەڕەشە لە عێراق دەکات
وەزارەتی بەرگری ئیمارات جەختی کردەوە؛ هێزە چەکدارەکانیان لە ئامادەیی تەواودان و وڵاتەکەی مافی یاسایی و نێودەوڵەتی خۆی دەپارێزێت بۆ گرتنەبەری هەر ڕێکارێک کە پێویست بێت بۆ پاراستنی سەروەری و ئاسایشی نیشتمانی.
No Comment! Be the first one.