چاویارنیوز _ باقر جەبر زوبەیدی وەزیری پێشووتری دارایی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، دابەزاندنی بەهای دینار هەڵەیەکی گەورەیە و ئەم بڕیارە گرانیی بازاڕ و لەناوچوونی چینی ناوەڕاستی، لێدەکەوێتەوە.
زوبەیدی راشیگەیاندووە، لەبری دەستبردن بۆ گیرفانی خەڵک، مووچەی بەرپرسان کەم بکەنەوە، تاڵانیی مەزادی دراو رابگرن و پارە دزراوەکان بگەڕێننەوە.
دەشڵێت: لە سەردەمی ئەواندا نەوت بۆ 27دۆلار دابەزی، بەڵام توانییان بە سیاسەتی دروست بەهای دینار بەرز بکەنەوە و هەڵئاوسان لە 66٪ەوە بۆ 4٪ کەم بکەنەوە، بەبێ ئەوەی باجەکەی بخرێتە سەر شانی خەڵک.
وەزیری پێشووتری دارایی عێراق باس لە مەترسی دابەزینی بەهای دینار دەکات
وەزیری پێشووتری دارایی عێراق باس لەوە دەکات، بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار و دابەزاندنی نرخی دینار، کارێکی هەڵەیە.
No Comment! Be the first one.