چاویارنیوز _ نەبیل مەرسوومی شارەزای ئابووریی عێراقی، باس لەوەدەکات، یەدەگی بیانی، پارەی حازر نییە لەبەردەست وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچە، بەڵکو سامانێکی دەرەکییە و بانکی ناوەندی بۆ جێگیرکردنی نرخەکان، پاراستنی بەهای دراو و دابینکردنی پارەی هاوردەکردن، بەکاریدەهێنێت
ئەو شارەزایە پێیوایە، ئەگەر مووچە بە دۆلار دابەش بکرێت، یەدەگی نەختینەیی بانکی ناوەندی کە بە 76 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت، تەنیا لە ماوەی هەشت مانگدا کۆتایی دێت، چونکە پارەدارکردنی هاوردەکردن و مووچە پێکەوە مانگانە پێویستی بە 10 ملیار دۆلار دەبێت، دەبێتە هۆی بەردەوامیی بازرگانیپێکردن و گەورەتربوونی بۆشایی لەنێوان نرخی فەرمی و نرخی بازاڕی رەش، هاوکات سەروەریی نیشتمانیی دراوەکەش دەخاتە مەترسییەوە.
دابەشکردنی مووچە بە دۆلار کارەساتە
شارەزایەکی ئابووریی عێراق دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار بە کارەسات ناوبردووە و رایدەگەیەنێت، ئەگەر عێراق مووچە بە دۆلار دابەشبکات، ئەو هەنگاوە یەدەگی دراوی بیانی بە خێرایی دادەماڵێت و توانای بانکی ناوەندی بۆ کۆنترۆڵکردنی سیاسەتی نەختینەیی سنووردار دەکات
No Comment! Be the first one.