ڕەنگە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق دوابکەوێت
ئەندامێکی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت: پەلەکردن لەپێکهێنانی کابینەی نوێ گرنگە، بەڵام ڕەنگە دواشبکەوێت.
پێویستە بەغدا مووچە بنێرێت
جێگری بەرپرسی نووسینگەی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت: بەپێی ڕێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوت، حکومەتی هەرێم هەموو ئەو ئەرکانەی لەسەرشانی بووە جێبەجێیکردوون و پێویستە بەغدا مووچە بنێرێت.
بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە 13 کەس کوژران
بەهۆی کێشەی زەویوزارەوە لەقەزای عەلی غەربی پارێزگای میسان، شەڕی خێڵەکی ڕوویدا، تائێستا 13 کەس کوژراون و چەندین کەسی دیکە برینداربوون.
مالیکی سەرۆکایەتیی یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات
بەپێی یاسا و بەپێی تەمەنی کاندیدە سەرکەوتووەکان، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، سەرۆکایەتیی یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات.
ئەمەریکا سیستمی پەیوەندیی سەربازیی بە عێراق دەفرۆشێت
بە بەهای 100 ملیۆن دۆلار، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، ڕەزامەندیی بە عێراق داوە لەسەر ئەگەری فرۆشتنی سیستمی پەیوەندییە سەربازییەکان.
جوانڕۆ محەمەد: پارێزگارێک پێنج هەزاردەنگی کردبە 96هەزاردەنگ
پەرلەمانتارێکی بزووتنەوەی گۆڕان ڕەخنەی توند لە پارێزگارێکی سەربە حزبەکەی دەگرێت و دەڵێت: هۆکاری کەمبوونەوەی دەنگەکانی گۆڕانە.