چاویارنیوز _ ئەمڕۆ 20ی10 دوو ساڵی تەواو تێدەپەڕێت بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا کە لە 20ی 10ی 2024 بەڕێوەچوو.
بەو بۆنەیەوە، لایەنە سیاسییەکانی کوردستان رەخنە لەو هێز و لایەنانە دەگرن کە رێگرن لە هەڵنەبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و پێکنەهێنانی حکومەت.
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، رەخنەی توند لە پارتی دەگرێت لەبەرامبەر قۆرغکردنی پۆستەکان و رێکنەکەوتن لەگەڵ یەکێتی و رایگەیاندووە «ئەمرۆ دوو ساڵ بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تێدەپەرێت، بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان یەکێتی و پارتییەوە، نەتوانرا کابینەی دەیەم پێکبهێنرێت، ئەمەش ئەو هێزە لێی بەرپرسە کە قۆرغی پۆستەکانی کردووە و نایەوێت رێککەوتن بکات».
هەر لەو بارەیەوە، حزبی شیوعیی کوردستان دەڵێت: ناکرێت نایەنێک هەموو پۆستەکانی حکومەت بە موڵکی خۆی بزانێت و دەستبەرداریان نەبێت.
حزبی شیوعی باس لەوە دەکات، ئەگەر کێشەی نێوان یەکێتی و پارتی تەنها وەزیری ناوخۆیە، ئەوا با لایەنێکیتر ئەو پۆستە وەربگرێت و ئەو کێشەیە کۆتایی بێت و حکومەت پێکبهێنرێت.
دوای دوو ساڵ لە هەڵبژاردن، پارتی نایەوێت حکومەت پێکبهێنرێت و دەستبەرداری پۆستەکان نابێت
ئەمڕۆ دوو ساڵ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا تێدەپەڕێت، هێز و لایەنە سیاسییەکانیش رەخنە لەو لایەنە دەگرن کە رێگرە لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم و پێکنەهێنانی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان.
No Comment! Be the first one.