ئەنجومەنی دەوڵەت دواین ڕاپۆرتی خۆی ئامادەدەکات
دوای دوو کۆبوونەوە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی دەوڵەت دواین ڕاپۆرتی خۆی دەدات بە سودانی و بۆچوونی خۆی لەسەر کێشەکانی نێوان هەرێم و ناوەند دەخاتەڕوو.
ئەمڕۆ ماکرۆن دەگاتە بەغدا
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ئەمڕۆ دەگاتە بەغداد و لەلایەن بەرپرسانی باڵای عێراقەوە پێشوازی لێدەکرێت.
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت کەوتە سبەینێ
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی دەوڵەت کۆتاییهات و هیچ بڕیارێکی گرنگی تێدا نەدرا، تەنها ئەوەندە نەبێت کە بڕیارە سبەینێ کۆبوونەوەیەکی دیکە ئەنجامدەدات و بڕیاری کۆتایی بدات.
سودانی و پزیشکیان کۆبوونەوە
سودانی و پزیشکیان لەدژی ئیسرائیل کۆبوونەوە هەریەک لەسەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئێران بۆ تاوتوێکردنی ڕوبەڕوبونەوەی هەڕەشەکانی ئیسرائیل لەدەوحە کۆبونەوە و جەجتیان لەسەر گرنگی هەوڵەکان بۆ رێگریکردن لەفراوانبونی ئاڵۆزییەکان کردەوە.
سودانی و شەرع کۆدەبنەوە
چاوەڕوان دەکرێت لە پەراوێزی کۆبونەوەی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی لە قەتەر، سودانی و شەرع کۆببنەوە، ئەوەش دووەم کۆبونەوەی نێوانیان لە ماوەی پێنج مانگی رابردوودا.
ئەنجومەنی دەوڵەت، سێشەممە بڕیار دەدات
دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئەنجومەنی دەوڵەت لە بارەی داهاتی نانەوتی کۆبووەوە و پاشان رۆژی سێشەممەی دیاریکرد بۆ دواین ڕاوێژدان بەئەنجومەنی وەزیران.