عێراق ئامادەکاریی بۆ لێکەوتەکان سوریا کردووە
بەهۆی ئاڵۆزییەکانی سوریاوە، سوپاى عێراق مانۆڕێكى گهورهى سهربازیى له سنوورى خۆیى و سوریا دهستپێكرد، سودانی_ش دەڵێت: خوێندنەوەمان بۆ دۆخی سوریا کردووە.
بۆچی ناردنی پارەکە دواکەوتووە؟
دوای تێپەڕینی دوومانگ بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا، تائێستا پارەی کارمەندانی سەر سندووقەکان خەرجنەکراوە، بەڕێوەبەری لقی سلێمانیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش دەڵێت: لە زۆربەی هەڵبژاردنەکاندا ناردنی پارەکە چەند مانگێکی پێچووە.
مەترسیدارترین تۆڕی مافیا دەستگیرکرا
دەزگای هەواڵگریی عێراق ئاماژە بەوەدەکات: بە هەماهەنگیی ناوەندی نیشتمانیی دادوەری نێودەوڵەتیی و دەسەڵاتی ئەمنیی سلێمانی، مەترسیدارترین تۆڕی مافیا دەستگیركرا.
داوای مانەوەی تەیف سامی لە پۆستەکەی دەکرێت
لەناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، داواکارییەک لەلایەن هەندێک پەرلەمانتارەوە ئامادەکراوە، بۆئەوەی وەزیری دارایی عێراق لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە.
ژمارەیەک کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار دووردەخرێنەوە
لەگەڵ ڕۆژبەڕۆژ نزیکبوونەوە لە کاتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، چاوەڕوان دەکرێت ژمارەی کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بکشێنەوە یان دووربخرێنەوەو ئەمەش بەقۆناغبەندی دەبێت.
بەغدا بۆ ناردنی مووچە داواکاریی نوێی لە هەرێم هەیە
بەپێی زانیارییەکان، بەغدا بۆئەوەی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت، داوای لە حكومەتی هەرێم كردووە، كە بڕی ئەو 120 ملیار دینارەی كە لەمانگەكانی ڕابردوو ناردوویانە، دەبێت بڕەكەی زیاد بكرێت.