کاندیدی یەکێتی بۆ سەرۆک کۆمار هەرکەس بێت قبووڵکراوە
ئەندامێکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت: ئەوەی لەسەر پۆستی جێگری دووەمی پەرلەمانی عێراق ڕوویدا، تازەترین نموونەیە پێماندەڵێت هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق، لەسەر عورفی پێشووتر بۆ دابەشکردنیان بەردەوامن.
وەزیری ئاوەدانکردنەوە:ٚ تەیف سامی پارەمان بۆ خەرج ناکات
وەزیرێکی کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی کە لە پشکی پارتییە دەڵێت: وەزیری دارایی پارەی بۆ وەزارەتەکەم خەرجنەکردووە و زیاتر لە دوو ملیار دۆلار قەرزدارە.
یونامی بارەگاکانی لەعێراق داخست
لێپرسراوێکی یونامی ئاماژە بەوەدەکات: تەواوی بارەگاکانیان ڕادەستی حکومەتی عێراق کردۆتەوە و کۆتایی بە کارەکانیان هێناوە.
ئەوەی لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕوویدا لە مەزادخانە دەچوو
مامۆستایەکی زانکۆ دەڵێت: چوارچێوەی هەماهەنگی، توانی ئیرادەی سیاسی خۆی بەسەر تەواوی پڕۆسەکەدا بسەپێنێت.
تەقەدوم ڕێگریی لە شاخەوان عەبدوڵڵا کرد
پەرلەمانتارێكی سوننەكان ئەو ڕاستییە ئاشکرادەکات، هاوپەیمانی تەقەدوم بە سەرۆکایەتیی محەمەد حەلبووسی، نەیهێشت و ڕێگریکرد لە شاخەوان عەبدوڵڵا کرد ببێتە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
شەوی سەری ساڵ نزیکەی 500 کەس برینداربوون
وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە، بەبۆنەی ئاهەنگەکانی شەوی سەری ساڵەوە نزیکەی 500 کەس برینداربوون.