چاویارنیوز – ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، د. ڕێبوار کەریم، ڕەخنەی توند لە هەڵوێست و لێدوانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگرێت سەبارەت بە دۆسیەی مووچە و جەخت دەکاتەوە کە بودجەی پێویست بۆ تەواوی مووچەکانی ساڵێک دابینکراوە و کەس بۆی نییە دەستی بۆ بەرێت.
د. ڕێبوار کەریم لە لێدوانێکدا تیشکی خستە سەر پشتتیوانیی دارایی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و چەند خاڵێکی سەرەکی خستە ڕوو:
تەرخانکردنی زیاتر لە ١٠ ترلیۆن دینار: پەرلەمانتارەکەی لیژنەی دارایی ئاشکرای کرد کە لە بودجەی ئەمساڵدا لە بڕگەی (تعویضات الموظفین) بڕی ۱۰ ترلیۆن و ۲۱۰ ملیار دینار بۆ مووچەی هەرێم تەرخانکراوە، کە ئەم ڕێژەیە بەشی مووچەی ١٢ مانگی تەواو دەکات.
ڕەخنە لە تۆماری حکومەتی هەرێم: د. ڕێبوار کەریم ڕەخنەی گرت و ڕایگەیاند کە هەرێم دەیەوێت لە مووچەی خەڵک ببڕێت بۆ مەبەستی دیکە، و لە ئێستاوە بە شێوازێکی ناراست فوو لە قەیرانەکە دەکەن و دەڵێن «ڕەنگە ٦ مووچە بفەوتێت».
هۆشداریی یاسایی: لە کۆتاییدا، ناوبراو هۆشدارییەکی توندی یاسایی دایە لایەنە پەیوەندیدارەکان و جەختی کردەوە: «ئەوەی دەست بۆ مووچە ببات لە هەرێم یان عێراق، کورد بێت یان عەرەب، لە دادگاکانی عێراق خۆی دەبینێتەوە.»
No Comment! Be the first one.