ئەمریكا هێزەكانی لە عێراق کەمدەکاتەوە
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ئەمریکا دەستیکردووە بە کەمکردنەوەی هێزەکانی لەعێراق، ئەوەش بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق.
بانگەشەی هەڵبژاردن لە عێراق دەستپێدەکات
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریدا، ڕۆژی هەینی 3ی تشرینی یەکەمی 2025، بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەم بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەستپێبکات و ڕۆژی شەممە 8ی تشرینی دووەم کۆتایی دێت.
بریکاری وەزارەتی نەوتى عێراق:
هەرێم سودمەندە لەم ڕێککەوتنە
بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت: ئەگەر هەرێم ڕۆژانە 200 هەزار بەرمیل نەوتیشی بفرۆشتایە، هێشتاتوانای دابەشکردنی مووچەی لەمانگێکدا نەدەبوو.
عێراق پابەندکراوە بە ناردنی مووچە
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، دوای هەناردەی نەوتی هەرێم، عێراق پابەندکراوە بە ناردنی مووچەی فەرمانبەران و بڕیارە لە 48 سەعاتی داهاتوودا، مووچە بۆ هەرێم بنێرێت.
سودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی ئەنجامدا
میدیاكانی نزیک لە سەرۆکی حکومەتی عێراق بڵاویانكردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا قسەی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کردووە.
عێراق وەڵامی نەتانیاهو دەداتەوە
وەزیری دەرەوەی عێراق وەڵامی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلی دایەوە و دەڵێت: لێدوانەكانی نەتانیاهوو لەبارەی عێراقەوە قبوڵكراو نییە.