چاویارنیوز _ ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردەوە، عەلی زەیدی سەرۆک وهزیرانى عێراق لەمیانەی پێشوازیکردنی لە وەفدێکی باڵای سەرکردایەتیی هاوپەیمانی دۆزی ئێزدیان و موراد ئیسماعیل ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و فهرماندهى گشتیى یهكینهكانى بهرخۆدانى شنگال، باسی لەوە کردووە، پێویستە هێزەکانی شەنگال بەزوویی جێگیربکرێن لەسەر چیای شنگال.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە چەک لەگروپە چەکدارەکان وەربگیرێتەوە و تەنها لەدەستی دەوڵەتدا بێت، ئەوەش بنەمایەکی بنەڕەتییە بۆ پاراستنی دانیشتوانی قەزاکە و دەستەبەرکردنی ئایندەیەکی ئارام بۆ قەزاکە.
عەلی زەیدی سوپا دەنێرێتە چیای شەنگال
سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریداوه بۆئەوەی توێژینەوەیەکی گشتگیر لەسەر پرسە خزمەتگوزارییو ئەمنییەکانی قەزای شنگال ئامادەبکرێت، لیژنەیەک لە ئەندامانی وەفدی ئێزدی پێکدەهێنرێت، ئەم هەنگاوەش ئێزدییەکان پێشوازییەکی گەورەی لێکردووە و پاڵپشتییان بۆ دەربڕیوە
No Comment! Be the first one.