چاویارنیوز _ ئارێز عەبدوڵڵا ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، کاتێک حزب يان حزبەکانی دەسەڵات پەيامێکی سياسی گونجاو و تايبەتمەنديەکی دياريان نامينێ و گيانی دەستپێشخەری و پێشکەشکردنی نموونەی بەرزی دەوڵەتداريی لە دەست دەدەن و توانای چاکسازيان نامينێ و ئامادەی دەستبەردان و سازيش بۆ يەکتر و بۆ ميللەتيش نابن، بەڵکو بۆ بەرژەوەنديی تايبەت پتر پەنا بۆ بەکارهێنانی توانا ماددی و مەعنەويەکانی دەوڵەت(هەرێم) دەبەن. ئەوکاتيش رۆژ دوای رۆژ بنەماکانی مانەوە دادەڕزێنن و ئەنجاميش قەوارەکە بەسەر سەری خۆياندا کاوڵ دەکەن.
ئاماژە بەوەدەکات، ئايا بۆچی بەمشێوازە دەسەڵات يان هەرێم دەڕوخێ ؟
ئەزموونە مێژووييەکان ئەو ڕاستييەيان سەلماندووە، کە هێزە تۆتاليتار و دەست لە کورسی بەرنەداوەکان بە هۆکاری خراپ بەڕێوەبردن، نادادپەرەوری، جياکاری، توندوتيژی، دوورخستنەوەی توانا گەورەکان و بەهێزکردی دەستی کالفام و ناشايستەکان لە ناو دام و دەزگاکان بۆشاييەکی گەورە لە نێوان حزب يان دەستە سەردەستەکەی دەسەڵات و گەڵ دروست دەکەن و ئەنجام بە هۆکاری ناوخۆيی يان دەرەکی بێ، بەهێز يان رەنگە بە رەشەبايەک دەسەڵات و داروبەردی وڵاتەکەش بەسەر يەکدا بڕوخێ.
ئەم حکومەتە قەوارەی هەرێم بەسەر سەری خۆياندا کاوڵ دەکەن
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی دەڵێت، حزبەکان بۆ بەرژەوەنديی تايبەت پتر پەنا بۆ بەکارهێنانی توانا ماددی و مەعنەويەکانی دەوڵەت( هەرێم) دەبەن.
No Comment! Be the first one.