چاویارنیوز _ ئاریان تاوەگۆزی ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: مەسرور بارزانی خەڵک بە بچووکتر لە خۆی دەبینێت و پێیوایە مادام خەڵک لەخوارەوەیە، دەبێت تەحەموولی ئەو دۆخە بکەن.
وتیشی، سەرۆکی حکومەت ئاگاداری ژیانی خەڵکە بەڵام هیچ بەلایەوە گرنگ نییە و ئیهتمامی پێنادات، ئەوەندە لەسەرەوە سەیری هاووڵاتیان دەکات، بەبچووکیان دەبینێت.
ئاماژە بەوە دەکات، سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێیوایە، بۆئەوەی بمێنێتەوە، پێویستە خەڵک تەحەمول بکات، واتە هێشتا پێویستە هاووڵاتیان قوربانی بۆ مانەوەی سەرۆکی حکومەت بدەن.
جەختی لەوە کردەوە، ماوەیەکیتر کە زستان دێت، ئەم حکومەتە نرخی بەرمیلێک نەوت دەکات بە ملیۆنێک.
ئەم حکومەتە میللەت بەبچووک دەزانێت
ئەندامێکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: حکومەت خەڵک بەم کەم و بچووک دەزانێت و داوای تەحەموولیان لێدەکات
No Comment! Be the first one.