چاویارنیوز _هیوا سەید سەلیم رۆژنامەنووس ئاماژە بەوە دەکات، بنەچەی تورکەکانی تورکیا دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی لەشکری مەغۆلەکان، ئەوان روویان لە هەر شوێنێک کردبێت تاڵانی ئەو شوێنەیان کردووە، قسەیەکی باوی ئەرتۆغڕوڵ هەیە دەڵێت “لەخاکی هەر شوێنێک خوێنی تورکێک رژابێت، ئێمە ئەوێ بە خاکی خۆمان دەزانین”.
باس لەوە دەکات، تاڵانکردن و دزینی ژێرخانی خاکە داگیرکراوەکان لای تورک لە بەرەبەیانی مێژووەوە بووەتە کەلتوور، ئەوەی تورک لە ئێستادا لە نێو خاکی هەرێمی کوردستان دەیکات، تەنها بردنی سامان و داروبەرد نییە؛ بەڵکوو دەستدرێژیکردنەسەر سروشت و سامانی گشتییە.
بۆیە دەبینین دارستان دەبڕن و سەرچاوە سروشتییەکان تاڵان دەکەن.
دەنووسێت، لە عەفرین ئەو دار زەیتوونانەیان دەدزی کە تەمەنی هەندێکیان نزیکەی ١٠٠ ساڵ دەبوو، هاوکات ساڵانێکە دارستانەکانی هەرێمی کوردستان کەوتووەتەبەردەم هەڵمەتی تاڵانکردنی سوپای تورکیا.
راشیگەیاندووە، بێدەنگی لە ئاست دزی و تاڵانی تورکەکان دژ بە سروشتی جوانی کوردستان، تاوانە. دەبێت هەمووان دژ بەو دیاردەیە هەڵوێستیان هەبێت، لێنەگەڕێن لەوە زیاتر تورکە تاڵانچییەکان دارستانی کوردستان بە تاڵان ببەن.
تورکە مەغۆلەکان ژێرخانی هەرێم دەدزن
رۆژنامەنووسێک دەڵێت: دزینی ژێرخانی خاکە داگیرکراوەکان لای دەوڵەتی تورک لە بەرەبەیانی مێژووەوە بووەتە کەلتوور و لە مەغۆلەوە تا ئێستا بەردەوامە.
No Comment! Be the first one.