چاویارنیوز _ هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، وەزیری نەوتی حکومەتی فیدراڵ وتی «خۆمان دەتوانین بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرین»
هەر لەو بارەیەوە، کاوە عەبدولقادر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: دوو کاتژمێر لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق کۆبوینەوە و وتی: هەرێم خۆیان وتیان 50 هەزار بەرمیلمان بدەنێ خۆمان بەنزینی ناوخۆ دابین دەکەین، ئێستا نە 50 هەزار بەرمیل نەوتەکەدیارە و نە نرخی بەنزینەکە.
حکومەتی هەرێم ئەو نەوتە دەشارێتەوە کە عێراق بۆ هەرێمی دەنێرێت
دوو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باس لە هەڵوێستی وەزیری نەوتی عێراق دەکەن کە نیەتپاکی بەرامبەر دابینکردنی بەنزین بۆ هەرێم پیشانداوە، بەڵام حکومەتی هەرێم داهاتی بەنزین دەشارێتەوە
No Comment! Be the first one.