چاویارنیوز _ عەلی حەمەساڵح بڕیاردەری رەوتی هەڵوێسست ئاماژە بەوە دەکات، ناکرێت منداڵی بەرپرسێکی هەرێم 13 ملیۆن مەتر زەوی پێبدرێت لە هەولێر کە بەهاکەی 10 ملیار دۆلار زیاترە کە واتا مووچەی یەک ساڵ زیاتری هەموو فەرمانبەرانی هەرێم.
باس لەوە دەکات، منداڵی بەرپرسێکیتر 612 دۆنم زەوی پێدراوە کە مووچەی سێ مانگی تەواوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە.
راشیگەیاندووە، تاڵانکردنی زەوی گەورەترین فەسادی ئەم دەسەڵاتەیە،
حکومەتی هەرێم خەریکی تاڵانی زەوییە
بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست ئاماژە بەوە دەکات، لە هەرێمی کوردستان، یەکێک لە گەورەترین سەرچاوەکانی دزیی سیاسی، دزی زەوییە
No Comment! Be the first one.