ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان باس لەوە دەکات، حکومەتە بازرگانە چاوچنۆکەکە پیشتر بەنزینی لە کۆمپانیاکانی تایبەت بە کەسانی خۆیان، گران دابەش کردووە
چاویارنیوز _ هێرۆ عەتار ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: لە هەولێر دەمویست بگەڕێمەوە سلێمانی وەک هەمیشە زۆر سەیری تەنکی بەنزینم نەئەکرد رۆژانە، بەڵام ئەو رۆژە ویستم بگەڕێمەوە کە بینیم بەنزینم پێ نییە بۆ گەڕانەوە،
هەرچەند گەڕام بەنزینم دەستنەکەوت، دوای چەند رۆژ لە مانەوەم لە بێ بەنزینی لە هەولێر و گەڕانێکی زۆر و تەلەفۆنکردن بۆ دۆست و خزمان، موحەسەن لیتری بە ١٨٠٠ دەستکەوت، دوای تکاکردنێکی زۆر لە خاوەن بەنزیخانەیەک، هاوکاریکردم کە حەزی نەکرد ناوی بهێنم سوپاسی دەکەم گەڕامەوە.
بەڵام ئەمە ئەسڵی بابەتەکە نییە ئەسڵەکە ئەوەیە: حکومەتە بازرگانە چاوچنۆکەکەی هەرێم پیشتر بەنزینی لە کۆمپانیاکانی تایبەت بە کەسانی خۆیان، گران دابەشکردووە بەسەر بەنزینخانەکاندا و ئەم قەیرانەیان دروستکرد، بۆیە بەنزینخانەکان ئامادەنەبوون بە بڕیارێکی نابڕیار کە بەس هی سەر شاشەکان بوون کە جێبەجێنەکرا، بە نرخی کەم بیفرۆشن، ئاوا فێڵی لە میللەتەکەی کرد.
ئاماژە بەوە دەکات، حکومەت بۆ ئەوەی بەنزین بە نرخی گران بهێڵێتەوە، نەبوونی بەنزینی کردە ماڵ بەسەر هاووڵاتیاندا و هاووڵاتیانی وا لێکرد بەوە رازی بێت گران بێت باشترە لە نەبوون.
No Comment! Be the first one.