چاویارنیوز _ کاوێز مەلا پەروێز رۆژنامەنووس رایدەگەیەنێت، تەکبیری نەتەوەیی لە سەر شاشەکان ناکرێ، لە هەرێم حکومەتمان پێ دروست ناکرێ، بەنزینمان پێ دابەش ناکرێ، خەڵکمان بە دەیان گرفتی ترەوە گیرۆدە کردووە، هاتوون بە خانەقینەوە گرتوویانە!
باس لەوە دەکات، خانەقی و خورماتوو، کەرکوک و دەشتی نەینەوا باجی قورسی عەقڵی بەرێوەبردنی کورد ئەدەن، عەقڵێک بە کەڵکی بەرێوەبردنی هەرێم نایەت و خەریکە هەرێمیش لە ناو ئەبات چ جای ئەوەی بیەوێ دۆخی ئەو ناوچانەی لە دەرەوەی دەسەڵاتەکەیەتی باش بکات، خەڵکی ئەو ناوچانە ئەبێت خۆیان تەکبیر لە حاڵی خۆیان بکەن، بە فشەی ئەم و ئەو هیچ لە دۆخیان ناگۆردرێ، قۆناغێکە ئەبێت خۆیان تێپەرێنن و نەکەونە ژێر کاریگەری میدیا ئاراستەکراوەکان کە هێندە ئامانجیان فشە و لایکە نیوەی ئەوە ئامانجیان گوزەران و ژیانی خەڵکی ئەو ناوچانە نییە.
راشیگەیاندووە، گوێ لەوانە بگرن کە ئامادەن وەک ئێوە و لەگەڵ ئێوە بژێن نەک ئەوانەی ئامادە نین شەوێک لە شارەکانتان بە مێوانیش بمێننەوە، ئەوانەی دەرەوە کە قسەی گەرم و گور ئەکەن، فشە بە مانەوەی ئازایەتی ئێوەوە ئەکەن ئەو کەسانە کە بە ژمارەش زۆرن بێ باک و ترسنۆک و هیچ لە بارە نەبوون، قسەکەری بێ کردارن، کەس دەستی هیچ کوردێکی نەگرتووە بچێ لە خانەقی بژێ و لە ناو شارەوە شەڕ بۆ پێگە و هێزی کورد بکات.
No Comment! Be the first one.