چاویارنیوز _ عەبدوڵڵا گۆران رۆژنامەنووس باس لەوە دەکات، پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو حزبەیە لەدروستبوونیەوە، دوو ئاراستەی جیاوازبوون کە حزب و بنەماڵەیە، ئەو کات بەشە حزبییەکەی پێیانگوتووە باڵی مەکتەبی سیاسی و مەلا مستەفا بارزانیش بۆ خۆی بووە، ئەنجام مەلا مستەفا سەرکەوت بەسەر باڵی مەکتەبی سیاسی و حزب تا مانی خۆی بنەماڵە هەموو شت بوو.
ئاماژە بەوە دەکات، دوای نیسکۆ، یان هەرەسی ساڵی 1975، پارتی کاری خۆی تەواو بوو، دواتر قیادەی موەقەتە دروستبووەوە، بەسەرپەرشتیاری پارتییەکان و ئامادەبوونی ئیدریس بارزانی و مەسعود بارزانی. دواتر هەردوو کوڕی بارزانی، جیاواز پارتییان بەڕێوەدەبرد، بەڵام حزبییەکان بەلای ئیدریس بارزانیدا بوون، مەسعود بارزانی بە رێڕەوی پاراستندا پارتەکەی ئاراستە دەکرد، ئەم جیاوازییەش بەردەوام بوو تا مردنی ئیدریس بارزانی.
راشیگەیاندووە، کرۆکی جیاوازی و ناکۆکییەکانی ناو پارتی لە دوو راییەوە ئێستا بووەتە سێ، چۆن؟
یەکەم/ پارتییە حزبییەکان ئەوانەن ئۆرگانین و تەمەنێکی زۆریان هەیە، تا ئاستێک دەسەڵات و پلەکانیان بەرزدەبێتەوە.
دووەم/ ئەو پارتییانەی لەپێشوودا سەربە ئیدریس بارزانی بوون و دوای کابینەکانی دووەم و سێیەم و چوارەمەوە، نێچیرەڤان بارزانی توانی رێگەی خۆی بدۆزێتەوە و زیاتر لە سێ جیلی ناو پارتی بەلای خۆیدا رابکێشێت، وەک جارانیش پارتییە کۆن و ئۆرگانییەکانیش شێوازی بەڕێوەبردنی ئەویان پێ باشە.
سێیەم/ پارتی باوک و پارتی پاراستن، کە رەگەکەی لە مسعود بارزانییەوە داکوتراوە، ئێستا مەسروری کوری بەڕێوەی دەبات، تەنها بنەماڵە و لەناو بنەماڵەش یەک خانەوادە بڕیاردەر و دەستڕۆشتوون، نە حزب و نە کۆمەڵگا و نە نەتەوە، لە قاموسەکەیاندا بوونی نییە، تەنها بۆ بانگەشە و چەواشەکاریی نەبێت.
No Comment! Be the first one.