چاویارنیوز _ هەرێم كەمال ئاغا سەرۆكی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: لیژنەیەکی کاتی بۆ چاودێریکردنی ئەو 50 هەزار بەرمیل نەوتە پێکهێنراوە کە لە رۆژێکدا بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت، مەبەست لە پێكهێنانی لیژنەكەش هۆکاری دابەشنەکردنی بەنزینە بە نرخی 450 دینار بەسەر هاووڵاتیانی هەرێمدا.
بەپێی ئەو نوسراوە بێت، هۆکاری پێکهێنانی لیژنەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لە ماوەی رابردوودا بەشێوەیەکی بەرچاو نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە سەرەڕای ئەوەی رۆژانە حکومەتی عێراق بڕی 50 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی بۆ هەرێم ناردووە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی هاووڵاتیان و دابەشکردنی بەنزین بە نرخی 450 دینار.
لیژنەکە بە سەرۆکایەتیی عامر عەبدولجەبار ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران پێکهێنراوەو و پێویستە بە زووترین کات راپۆرتی کارەکانی خۆی پێشکەشی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بكات.
لیژنەیەک لە نوێنەرانی عێراق چاودیریی نرخی بەنزین لەهەرێم دەکات
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باس لەوە دەکات، لێژنەی نەوت و غازی نوێنەران، چاودێری ئەو نەوتە دەکات کە حکومەتی ناوەند بۆ هەرێمی دەنێرێت
No Comment! Be the first one.