چاویارنیوز _ لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، ئەوەی میدیای پارتی بەرامبەر سلێمانی کردی پێچەوانەی رێنماییەکانی سەندیکای رۆژنامەنووسان و پێچەوانەی بڕگەکانی یاسای تایبەت بەکاری رۆژنامەنووسی بووە، تەنانەت پێچەوانەی ئەو رێنماییانەیە کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بڵاوکراونەتەوە، چونکە پیشاندانی شوێنی بۆردومانەکان لەقازانجی بەرامبەر بووە و هەوڵیانداوە ترس و تۆقاندن بڵاوبکەنەوە، ئەو میدیایانەی پارتی سنووری سلێمانییان خستۆتە دەرەوەی ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتمانییەوە.
بەپێچەوانەوە، ئەو نەرمییەی ئیدارەی سلێمانی بەرامبەر میدیای پارتی کردی لەهیچ وڵاتێکی دیموکراسیدا نەکراوە و پیشاننەدراوە، چونکە کاتێک مەترسییەک روودەکاتە ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتمانیی، ناکرێت بە بیانووی ئازادی میدیایی دەرفەت بڕەخسێنرێت کە مەترسییەکە زیاتر بکات، ئەوەی ئەو میدیایانە کردی لەهیچ کوێیەکی دنیا رێگەپێدراو نییە.
لەتیف نێروەیی داواشیکرد، کە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئیدارەی سلێمانی ڕێکارەکانیان بە شێوازێک بێت کە لەگەڵ یاسای سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ گونجاوبێت، هەروەها ئێمە وەک میدیای یەکێتی هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هێرشەکان بۆ سەر سنووری پارتی بڵاوناکەینەوە، چونکە هەست بە بەپرسیارێتی دەکەین بەرامبەر خاک و نەتەوەکەمان.
میدیای پارتی سلێمانی وەک ئاسایشی نیشتمانی سەیرناکات
لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی رەخنە لە میدیای پارتی دەگرێت و دەڵێت: ئەوەی دوێنێ شەو میدیای پارتی بەرامبەر سلێمانی و سنووری سلێمانی كردی كەمتر نەبوو لەو هێرشانە كە كرایە سەر شاری سلێمانی
No Comment! Be the first one.