چاویارنیوز _ یوسرا رەجەب ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: بەندە چ لە رێگەی دیداری تایبەت، چ لە بەردەم شاشەی کەناڵەکان، داوام لە یەک بەیەکی سەرکردە عێراقییەکان کرد بەردەوام بن لە سەر ئەو سکاڵایەی عێراق کردوویەتی دژ بە تورکیا سەبارەت بە تاڵانکردنی نەوتی هەرێم بەناوی گرێبەستی پەنجا ساڵە کە لە بەردەم دادگای (پێداچوونەوەی پاریس) لە فەرەنسا کرابوو، بۆ ئەوەی لە ڕێی ئەو دادگایەوە بتوانین مافەکانی وڵاتەکەمان بۆ بگەڕێتەوە.
باس لەوە دەکات، ئێستا دادگای ناوبراو بڕیاری داوە بەقەرەبووکردنەوەی عێراق بە ( ۱.٤۷۱ ملیار دۆلار ) (یەک ملیار و چوار سەدو حەفتاو یەک ملیۆن دۆلار )، پاشان تورکیا داوای پێداچوونەوەی کرد لە بڕیارەکە.
ئەمڕۆ دادگای (پێداچوونەوەی پاریس ) داواکەی تورکیای ڕەت کردەوە.
ئاماژە بەوە دەکات، ئەمرۆ ئەندام پەرلەمانێکی پەرلەمانی تورکیا داوای کردوە (ئەردوغان ) بڕی قەرەبۆکە بگرێتە ئەستۆ چونکە هەڵەی ئەو بووە نەک هەڵەی تورکیا .
No Comment! Be the first one.