چاویارنیوز _ بەهۆی ئەو دۆخە داراییەی بەسەر هاووڵاتیاندا هاتووە، لە هەولێر هاووڵاتییان گلەیی لە بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک دەکەن و متمانەیان بە حکومەت نییە و بەردەوام لە خەمی دەستکەوتنی پێداویستییەکانی رۆژانەیاندان.
هاووڵاتییانی هەولێر بەهۆی بەرزی نرخی بەنزینەوە، رەخنە لە هاووڵاتیان دەگرن و بەدەستی حکومەتی دەزانن کە نرخەکەی بەمجۆرە بەرزبووەتەوە.
هاووڵاتیان دەڵێت: لەو خاڵەدا بڕوامان بە قەیرانی بەنزین نییە کە جۆرێک بەنزین ناونراوە لاناز و جۆرێکیتریش ناونراوە بەنزینی کار. ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ هەردوو پاڵاوگەکەی پارتی کە یەکێکیان خاوەندارێتییەکەی بۆ نێچیرڤان بارزانی و ئەویتریشیان بۆ مەسرور بارزانی دەگەڕێتەوە.
هاووڵاتیانی هەولێر بڕوایان بە حکومەتی هەرێم نەماوە
هاووڵاتیانی هەولێر ناڕازین لە حکومەت و پێیانوایە ئەم حکومەتە هیچ پرۆژەیەکی بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان نییە
No Comment! Be the first one.