دیداری سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی؛

هۆشداریی ئێران لەبارەی بوونی گرووپەچەکدارەکان و جموجوڵی ئیسرائیل لە خاکی هەرێمی کوردستان

لەو دیدارەدا، ڕەزایی جەختی لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی ئاسایشی سنوورەکان و کۆتاییهێنان بە جموجووڵی گرووپە چەکدارەکان کردەوە. هاوکات لەبارەی جوڵەکانی ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستان هۆشداری دا و بە هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە وەسفی کرد. ناوبراو هەروەها پەرەپێدانی زیاتری هاوکارییە ئابوورییەکانی بە پێویست زانی.
ئەیلوول 17, 2026
12 Views