چاویارنیوز_ بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاودەکرێنەوە، یەکێتی و پارتی هیچ وادەیەکیان دیارینەکردووە بۆ کۆبوونەوەی نێوانیان و تەنانەت کۆنەبوونەوەی لووتکەی حزبە کوردستانییەکانیش کە بڕیاربوو لەم ماوەیەدا ببەسترێت، بۆ رێکنەکەوتنی یەکێتی و پارتی دەگەڕێتەوە.
<باس لەوە دەکرێت، هێشتا ناکۆکییەکانی ئەو دوو حزبە لە ئاستێکی باڵادایە و هیچ تەنازوولێک بۆ پێکهێنانی حکومەت لەئارادا نییە.
هاووڵاتیانیش باس لەوە دەکەن، حکومەت بووەتە بارگرانی بەسەر هاووڵاتیانەوە لەبری ئەوەی خزمەت بە هاووڵاتیان بکات و قورسایی سەرشانیان کەم بکاتەوە.
جێگەی ئاماژە بۆ کردنە، نزیکەی دووساڵە هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی حکوردستان و کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێم کراوە، بەڵام هێشتا هیچ ئاسۆیەکی باش و گەشبینانە نییە بۆ پێکهێنانی حکومەت.
هیچ نزیکایەتییەک لەنێوان یەکێتی و پارتی نییە
بەپێی زانیارییەکان، تا ئێستا هیچ نزیکبوونەوەیەک لەنێوان یەکێتی و پارتیدا نییە و هیچ وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی نێوانیان دیارنییە
No Comment! Be the first one.