چاویارنیوز _ خالید گڕاوی نووسەر و رۆژنامەنووس رایگەیاند: لەم قۆناغەی ئێستادا هەژاری بۆتە واقیعێکی قووڵی چەسپاو و بەربڵاو، بەشێکی زۆری دانیشتوانی هەرێمی کوردستانی گرتۆتەوە، گەنجانیشی والێکردووە وڵات جێبهێڵن.
لە کوردستان تۆڕی سەلامەتیی دەوڵەتی نیە و داو و دەرمانی جۆراوجۆرو بێکوالێتی وناتەندروست بازاڕی پڕ کردوە، دەوڵەت لەهیچ بوارێک پشتیوانیی هاوڵاتیان ناکات زیاتر بوار بە سەرمایەدارو خاوەن کۆمپانیاکان دەدات خەڵک بچەوسێننەوە..
لە هەموو حاڵەتێکدا هەژاری لەلایەن هەژارەکانەوە دروست ناکرێت، دەرئەنجامی شکستی ئەو سیستمە ئابووری و کۆمەڵایەتییە بێکاریگەرەیە کەبەرهەمی وەڵامە ناتەواوەکانی سیاسەتکارە بازرگانەکان و حکومەتی هەرێمە.
هەژاری لەکوردستان خەتای حکومەتی هەرێمە
نووسەرێکی کورد دەڵێت: لە کوردستان هەژاری زیادیکردووە و حکومەتیش پرۆژەی پێویستی نییە بۆ هاوکاریکردنی هاووڵاتیان و دابینکردنی ژیانێکی شایستو بۆیان
No Comment! Be the first one.