چاویارنیوز _ د.یادگار عەلی مامۆستای زانکۆ دەڵێت: پارتی دیموکرات تا ئەوکاتەی دەیتوانی بە هاوبەشی لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان پۆستی پارێزگاری کەرکووک بۆ کورد و بۆ ماوەی چوارساڵ مسۆگەر بکەن، بەشداریی هیچ کۆبوونەوە و هاوپەیمانێتییەکی لەگەڵ یەکێتی و لەپێناو کورد نەکرد،
بەپێچەوانەوە بوو بە هاوپەیمانی عەرەبەکان و تورکمانەکان و بایکۆتی هەموو شتێکیان لە کەرکووک کرد،
ئاماژە بەوە دەکات، هەرچۆنێک بێت یەکێتی پۆستەکەی بۆ دوو ساڵ وەرگرت، لەوماوەیەش پارتی هیچ مامەڵەیەکی لەگەڵ پارێزگار نەکرد و هەموو کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی پارێزگاشی بایکۆت کرد، ئێستا کە پۆستەکە لای یەکێتی و کورد نەماوە و کابرایەکی تورکمان پارێزگارە، ئەو پارتی بڕیاریداوە بگەڕێتەوە ناو ئەنجومەنی پارێزگا و ببێت بە نوێنەری ڕاستەقینەی کەرکووکییەکان.!
پارتی بەرامبەر یەکێتی دووفاقی دەکات
مامۆستایەکی زانکۆ باس لەوە دەکات، پارتی خەریکی دووفاقییە و تائەو کاتەی دەیتوانی پۆستی پارێزگار لەگەڵ یەکێتی وەربگرنەوە نەچووە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، بەڵام ئێستا دەچێتە دانیشتنەکانەوە
No Comment! Be the first one.