چاویارنیوز _ پێشتر بازرگانانی هەرێمی کوردستان ئۆتۆمبێلە لێدراوەکانیان لە ئەمریکاوە دەهێنایە دوبەی و لەوێ چاکیان دەکردەوە، دواتر لە ڕێگەی گەرووی هوورمزەوە دەیانگەیاندە هەرێم؛ بەڵام بەهۆی ئاڵۆزییە ئەمنییەکان و داخستنی گەرووی هوورمز، ڕێڕەوی هاوردەکردنیان بۆ تورکیا گۆڕی و لە شاری مێرسین دەستیان بە چاککردنەوەیان کرد. لەگەڵ ئەم گۆڕانکارییەدا، کۆمپانیایەکی تایبەت لە ناو مەرزی ئیبراهیم خەلیل دامەزراوە کە بازرگانان ناچار دەکات بە نرخێکی زۆر و چەند هێندەی بازاڕ ئۆتۆمبێلە لێدراوەکانیان لە وەرشەکەی ئەواندا چاک بپڕێژن پێش ئەوەی ڕێگەی داخڵبوونیان پێ بپڕێت؛ بە شێوەیەک تەنها بۆ داخڵکردن ۱۸۲ دۆلار، بۆ چاککردنەوەی ئیرباگێک ۲۰۰ دۆلار (کە لە دوبەی ۳٥ دۆلار بووە)، و بۆ کرێی ڕافیعە ٥۰ دۆلار لەگەڵ چەندین بڕی تری ۱۰ و ۲۰ دۆلاری دەستێنن کە کۆی گشتی تێچووەکە دەگەیەنێتە زیاتر لە ۱۰۰۰ دۆلار بۆ هر ئۆتۆمبێلێک. سەرڕای ئەم بارگرانییە داراییەی وەک بەڵگەنامە گومرگییەکان دەریخەن تێچووی ئۆتۆمبێلێک لە ۲۳,۰۷٤ دۆلارەوە دەگەیەنێتە ۳۳,۰۸۱ دۆلار، بازرگانان سکاڵای ئەوە دەکەن کە کۆمپانیاکە تەنیا ئۆتۆمبێلەکان هەڵدەوەشێنێت و هیچ تەعدیل و چاککردنەوەیەک بۆ جەستەکەی ناکات و دوای چەند مانگێک بە هەڵوەشێنراوی ڕادەستیان دەکاتەوە؛ هەر بۆیە زۆربەی بازرگانان ناچار بوون ڕێڕەوی هاوردەکردن بپڕن و لە تورکیاوە ئۆتۆمبێلەکان ببەنە ناو خاکی ئێران و لەوێوە بۆ مەرزەکانی باشماخ و پەروێزخان دەیانگوازنەوە، چونکە هەرچەندە ڕێگەی ئێران دوورتر و گرانترە، بەڵام نە پارەی زیادەیان لێ دەسەنرێت و نە ئۆتۆمبێلەکانیان هەڵدەوەشێنرێت، بەڵکو ئازادن لەوەی لای وەستای دڵخوازی خۆیان چاکی بکەنەوە.
پارتی بەناوی حکومەتەوە کۆمپانیایەکی بۆ غەرامەی بازرگانە کوردەکان داناوە
پارتی دەست بۆ سزا و غەرامەیەکی نوێ دەبات و ئەو بازرگانانەی هەرێمی کوردستان کە لە دوبەیەوە ئۆتۆمبێل دەهێننە مێرسینی تورکیا بۆئەوەی بیگەیەنن بە کوردستان، دەبێت باج و غەرامە بدەن بە تورکیا
No Comment! Be the first one.