چاویارنیوز _ حەوت ساڵە مەسرور بارزانی دەڵێت: باج رێکدەخەینەوە و داهات لە رێگەی باجەوە زیاددەکەین، هەروەها هەموو کۆمپانیاکانیان بەپێی گەورە و بچووکییان باج بدەن و کەس لەباجدان نابەخشرێت، بەڵام نەک هەر ئەوە نەکراوە، کەچی حکومەت هەر بڕیارێک دەردەکات، لەسوودی کۆمپانیاکانی پارتی دەریدەکات.
بەپێی زانیارییەکان، ژمارەیەک کۆمپانیای پارتی لە باجدان بەڕێژەی سەد لەسەد بەخشراون، لەکاتێکدایە هەرکەسێکیتر داوای مۆڵەت یان بەخشینی باج بکات، دەگوترێت باجدان یاسایە و نابێت.
میدیاکان بڵاویانکردەوە، لە دەروازەی حاجی ئۆمەران کە سەرچاوەیەکی داهاتی نانەوتییە، دەستتێوەردان گەشتووە بە ئاستێک کە بڕیاریی تایبەت لەلایەن وەزارەتی ئابووری و بەڕێوەبەرایەتیی گومرکی باجی حاجی ئۆمەران دەربکەن کە رێژەی لێخۆشبوونی باج لەسەدا سەد بۆ کۆمپانیاکان وەربگرن، دواتر بەرهەمەکە بهێننە ناوخۆ و بخەنە بازاڕەوە و گرانتریش لە بەرهەمی ناوخۆیی بیفرۆشنەوە.
No Comment! Be the first one.